هەڵوێستی مۆسکۆ لەبارەی کۆبوونەوەی ترەمپ و کیم

0

نوچەنێت-ریانۆڤێستی

وەزارەتی دەرەوەی روسیا، لە بەیانێکدا پشتیوانی خۆ بۆ دیداری نێوان سەرانی ئەمریکا و کۆریای باکور دەربڕی.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە بەیانێکدا رایگەیاند: وێڕای پشتیوانیمان بۆ دیدار و گفتوگۆی نێوان دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆن ئون، پێشوازی لە بڕیاری ترەمپ بۆ راگرتنی مانۆڕە سەربازیەکانی لە نیمچە دوورگەی کۆریا دەکەین.

راگەیێندراوەکەی مۆسکۆ، جەخت لە سەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی ئەمریکا  و کۆریای باکور دەکات و دەڵێت “ئەم بابەتە یارمەتی بە چارەسەری کێشەکانی  نیمچە دوورگەی کۆریا دەکات”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی مۆسکۆدا هاتووە، بە سەرنجدان بەوە، کە قۆناغی یەکەم و دووەمی نەخشەڕێگای روسی-چینی لە جێبەجێکرندایە، دانانی میکانیزمێک بۆ ئاشتی و ئاسایشی گشتی لە سەر بەرژەوەندی یاسایی هەموو وڵاتانی ناوچەکە، لە ئەولەوییەت دایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com