پەرلەمانی عێراق دەتوانێت تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە؟

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ دەسەڵاتێک نەدراوەتە پەرلەمانی عێراق و هیچ لایەنێکی دیکە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان.

لەدوای ٣١-٦-٢٠١٨ پەرلەمانی عێراق ماوەی یاسایی تەواو دەبێت، بەوەش پەرلەمانە دەکەوێتە بۆشایی یاسایییەوە، بەهۆی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ١٢ی حوزەیرانەوە، کە بۆ بەشێک لە لایەنە عێراقیەکان چاوەڕوان نەکراو بوو، تائێستا حکومەتی نوێ پێکنەهاتووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، زانا رۆستایی، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی و ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بەدرێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان رایگەیاند “بەپێی دەستوری عێراقی پەرلەمانی عێراق هەرکات ماوەی یاسایی خۆی تەواو بوو ناتوانرێت ماوەکەی درێژبکرێتەوە، چونکە هیچ دەسەڵاتێک نەدراوەتە پەرلەمان و هیچ لایەنێکی دیکە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان”.

رۆستایی گوتیشی “لەدوای ٢٠٠٣وە ئەوە ڕووی نەداوە، کە پێویستبووبێ پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە، بۆیە لە خراپترین ئەگەردا لەدوای ١-٧-٢٠١٨ ئەگەر ئەنجامەکان رانەگەیەندران حکومەتی نوێ پێکنەهات، ئەوا پەرلەمان نامێنێت، بەڵام حکومەت و دامەزراوەکانی دەو