مەترسیدارترین وڵاتان بۆ ژنان کامانەن؟

0

نوچەنێت

بە گوێرەی ئەنجامی دوایین راپڕسی، کە لە بارەی ١٩٣ وڵاتی جیهان ئەنجام دراوە و زیاتر لە ٥٥٠ لێکۆڵەری کاروباری ژنان تیایدا بەشدار بوونە، مەترسیدارترین وڵاتانی جیهان بۆ ژنان دەستنیشان کراون.

ئەم راپڕسییە بە لەبەرچاوگرتنی کۆمەڵێک فاکتەری جیاواز ئەنجام دراوە و ئەنجامەکەی وەک ریزبەندی وڵاتانی مەترسیدار بۆ ژنان بڵاو بۆتەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپرسییە، هیند لە ئێستادا وەک مەترسیدارترین وڵات بۆ ژنان هەژمار دەکرێ و پلەی یەکەمی بۆ خۆی تەرخان کردووە. لە دوای هیند، هەر یەک لە وڵاتانی ئەفغانستان و سوریا، بە ریز بە دووەمین و سێهەمین وڵاتانی مەترسیدار بۆ ژنان هەژمار دەکرێن و لە یەکەمەکانی ئەم لیستە رەشەدا جێێان گرتووە.

مەترسی زۆری توندوتیژی سێکسی و هەروەها بە کۆیلە گرتنی ژنان لە هیند، وای کردووە ئەم وڵاتە یەکەمی ئەم لیستە رەشە بۆ خۆی تەرخان بکات.

سەرباری ئەوەی، کە لە چوار ساڵی رابردوودا پاراستنی ژنان بەرامبەر بە توندوتیژی بۆتە ئەولەوییەتی یەکەم و نیشتمانی ئەم وڵاتە، بەو حاڵەشەوە ئەم راپرسییە نێشان دەدات، کە هەوڵەکان لەم بارەوە ئەنجامبەخش نەبووە، یان بە گوێرەی پێویست هەوڵی بۆ نەدراوە.

لە لایەکی دیکەوە،لە ئەفغانستان، مافە سەرەتاییەکانی ژنان ئێستاش کێشە و ئاریشەیەکی گەورەی ئەم وڵاتەیە. ژنانی ئەفغانی لە گەڵ کۆمەڵێک کێشە و گرفتی وەک پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری زۆرەملێ و ناچاری، توندوتیژی بنەماڵەیی و هەروەها کوشتنی ژنان لە ژێر پەردەی پاراستنی شەرەف بەرەوڕوون. کۆی ئەم هۆکارانە وای کردووە، کە ئەفغانستان پلەی دووەمی وڵاتانی هەرە مەترسیداری بۆ ژنان هەبێت.

بە پێی راپرسییەکی هاوشێوەی، کە ساڵی ٢٠١١ ئەنجام درابوو، ئەم ڕاپرسییەش نیشان دەدات، کە وڵاتانی ئەفغانستان، کۆماری دیموکراتی کۆنغۆ، پاکستان، هیند و سۆمالی، وەک مەترسیدارترین وڵاتان بۆ ژنان دێنە ئەژمار.

ناوەندی لێکۆڵێنەوەی تامسۆن رۆیتەرز، لە دوای شەپۆلی ناڕەزاییەکان، کە دواتر بە بزووتنەوەی “می توو” ناوبانگی دەرکرد، بڕیاری دا ئەم ڕاپرسیانە ئەنجام بدات. وادێتە بەرچاوی، کە ئەم بزووتنەوە و دەرهاویشتەکانی بوونەتە هۆی ئەوە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پلەی دەیەمی وڵاتانی مەترسیداری جیهان بۆ ژانان بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات.

ئەگەر چی ئەمریکا لە پلەی دەیەمی ئەم لیستە رەشەدایە، بەڵام کاتێک پرسیار کراو، کە ژنان لە کام وڵات لە گەڵ زۆرترین رادەی توندوتژی سێکسی و ئازار و دەستدرێژی سێکسی بەرەوڕوون، ئەم وڵاتە وێڕای سوریا بە هاوبەشی پلەی سێهەمیان هەیە و تەنانەت لە پەیوەندی لە گەڵ توندوتیژی خێزانی، ئەمریکا پلەی شەشەمی هەیە.

دە وڵاتی یەکەمی ئەم لیستەیە، بە ریز بریتین لە:

هیند، ئەفغانستان، سوریا، سۆمالی، سعودیە، پاکستان، کۆنغۆ، یەمەن، نیجیریا و ئەمریکا.

بە پێی ئەنجامی راپرسی ئەم ناوەندە بۆ ساڵی ٢٠١٧، قاهیرە و کەراجی مەترسیدارترین و تۆکیۆ و لەندەن ئەمنترین شارەکانی جیهان بۆ ژنان هەژمار دەکران.

ئەم راپرسییانە بە پێی چوار پێوەر ئەنجام دراون


یەکەم: توندوتیژی سێکسی

دووەم: هەلی کار

سێهەم: خزمەتگوزاری تەندروستی

چووارەم: خزمەتگوزاری کەلتوری

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com