گوشارە نەوتییەکان بۆ سەر ئێران زیاتر دەبێت

0

نوچەنێت-الرای العام

لە کاتێکدا «بخیت الرشیدی»، وەزیری نەوتی کوێت، بە دووری دەزانێ رێکخراوی ئۆپێک پێشوەختە لەبارەی داهاتووی بازاڕی نەوت کۆبێتەوە، نزار العدسانی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی ئەم وڵاتە، جەخت دەکاتەوە دوای ئەوەی، کە ئەمریکا گەمارۆکانی بۆ سەر ئێران گەڕاندەوە، کۆمپانیاکانی ئاسیا لە بیری دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ نەوتی ئێران دەکەن.

بە گوتەی بەڕێوەبەرێ کۆمپانیای نەوتی کوێت، کۆمپانیاکانی ئاسیا لە هەوڵدان سعودیە، کوێت، ئیمارات و عێراق، وەک جێگرەوەی نەوتی ئێران دانوستانیان لە گەڵ بکەن.

العدسانی ئەوەش دەخاتەڕوو، کە هاوکات لە گەڵ دانانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، داواکاری بۆ کڕینی نەوتی وڵاتەکەی زیادی کردووە و ژمارەیەک لە کۆمپانیاکان هەوڵ دەدەن جێگرەوەیەک بۆ نەوتی ئێران بدۆزنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com