بەرزبوونەوەی پلەی گەرما گیانی 70 کەسی ئەستاند

0

نوچەنێت-س.ئێن.ئێن

سەرباری ئەوەی، کە کەنەدا وەک وڵاتێکی خاوەن کەش و هەوای سارد دەناسرێتەوە، هاتنی شەپۆلی گەرما لەم وڵاتە، گیانی دەیان کەسی ئەستاند.

بە گوێرەی راپۆرتی سی.ئێن.ئێن بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، 70 کەس لە ئەیالەتی کەبێک گیانیان لە دەستدا.

بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی کەنەدا دەڵێن “لە کۆی ئەم ژمارەیە، 34 کەسیان لە مۆنتڕاڵ بوونەتە قوربانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما”.

بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی کەنەدا، زۆربەی قوربانیان تەمەنیان لە سەرەوەی 60 ساڵ بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com