بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە 30 کەس گیانیان لەدەستدا

0

نوچەنێت

 شەوی ڕابردوو 10-7-2018، لە سنە لە ئەنجامی پێکدادانی پاسێک و بارهەڵگرێکی قیر، 30 کەس سووتاون.

بە گوتەی جێگری ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سنه‌، لەو ڕووداوەدا، کە لەسەر جووت سایدی بەردەم ترمیناڵی سنە بۆ تاران ڕوویداوە، هەتا ئێستا  15 که‌س لە کوژراوەکان ناویان ئاشکرا بووە و ئەوانی دیکە بەهۆی زۆریی سووتانەوە نەناسراونەتەوە.

ساڵح زه‌ندی به‌ ماڵپەڕی میهری ڕاگەیاندووە، کاتژمێر 12ی شه‌وی ڕابردوو ڕووداوێکی هاتووچۆ له‌ نێوان پاسێکی گەورە و تانکه‌رێکی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی ڕوویداوه‌، که‌ ئاگرێکی زۆری لێ که‌وته‌وه‌ و 15 که‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوە. گوتیشی “له‌م ڕووداوه‌دا دوو ئۆتۆمبێلی دیکه‌ کە به‌و ڕێگایه‌دا تێپه‌ڕیون، سووتاون”.

هاوکات ماڵپەڕی ئیسنا ئاشکرای کردووە لەو ڕووداوەدا 30 کەس بوونەتە قوربانی.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com