یاسایەک لەبارەی سەرۆکایەتی هەرێمەوە پەسەندکرا

0

نوچەنێت

پەرلەمانی کوردستان یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی پەسندکرد، کە لەلایەن پارتی و گۆڕانەوە دوو پڕۆژەیاسا بۆ ئەو پرسە پێشکەشکرابوون. 

بەپێی یاساکە، هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نادرێت، کە بڕیارە 30ی ئەیلوولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

لە ماددەی دووەمی یاساکەدا هاتووە، کارکردن بە یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ژمارە 2ی ساڵی 2017 بەردەوام دەبێت. هەروە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کار و ئەرکە دارایی و کارگێڕییەکانی بەردەوام دەبێت و لەژێر سەرپەرشتی ئەنجوومەنی وەزیران کارەکانی ئەنجامدەدات. 

لە ماددەی سێیەمی یاساکەدا هاتووە، پێویستە خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەماوەی دوو وەرزی گرێدانی ساڵی یەکەمیدا لەژێر رۆشنایی پێوەرە گشتییە دەستوورییەکان بڕیار لەسەر چارەنووسی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بدات.

فراکسیۆنەکانی پارتی، گۆڕان و یەکێتی دەنگیان بە پڕۆژەیاساکە دا و بە زۆرینەی دەنگ کە 39 پەرلەمانتار بوو پەسندکرا، 15 پەرلەمانتاریش دژی بوون.

فراکسیۆنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی دەنگیان بە پڕۆژەیاساکە نەدا. یەکگرتوو داوادەکات پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێتەوە. کۆمەڵیش داوایکرد هەڵبژاردنەکەی لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com