هەڵوێستی نوێی ترەمپ لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

سەرۆکی ئەمەریکا لەمیانەی کۆبوونەوەی لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گوتی، پێویستە کاری هاوبەشبکرێت بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، دەشڵێت “هەرگیز نابێت ئێران ببێتە خاوەنی ئەو چەکە”.

دوێنێ هەینی 13-7-2018، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لەگەڵ تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: لە ئەمڕۆدا مەترسی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی گەورەترین کێشەی جیهانە.

ترەمپ دەڵێت لەگەڵ سەرۆک وەزیری بەریتانیا رێککەوتووە، کە “هەرگیز نابێت ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی”، داوا دەکات بەردەوامبێت لە فشارەکانی بۆ سەر ئێران.

هاوکات تێراێزا مەی رایکەیاند “لە کۆبوونەوەی ناتۆ باسیان لە دەسـتێوەردانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ تاووتوێی ئەوەیان کردووە، کە چی زیاتر بکرێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ئێران لە یەمەن و کەمکردنەوەی مەینەتەکانی خەڵکی سیڤیل”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com