ترەمپ: تامەزرۆی دیداری پوتینم

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی پێنجشەممە ١٩ی جولای رایگەیاند، تامەزرۆیە بۆ جارێکی دیکە لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا کۆبێتەوە، تاکوو لەبارەی باس و باتەکانی کۆبوونەوەی هێلسینکی گفتوگۆ بکەن.

سەرۆکی ئەمریکا، کە دوای دیدارەکەی لە گەڵ پوتین، لە ناوخۆی ئەمریکا لە گەڵ شەپۆلێکی ناڕەزایی و رەخنە بەرەوڕوو بۆتەوە، لە تویتێکدا نووسیویەتی: کۆبوونەوەکەی لە گەڵ سەرۆکی روسیا، سەرکەوتنێکی گەورە بوو، بەڵام نەک بۆ دوژمنانی راستەقینەی خەڵک واتە راگەیەندنەکان.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها نووسیویەتی: تامەزرۆی دیداری دووبارە لە گەڵ پوتینم، بە تامەزرۆم لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، ئاسایشی ئیسرائیل، داماڵینی چەکی ئەتۆمی، هێرشە سایبەریەکان، ئۆکرانیا، بازرگانی، پرۆسەی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆریای باکور و کۆمەڵێک بابەتی دیکە، لە گەڵ پوتین گفتوگۆ بکەم. گەلێک چارەسەر بۆ ئەم کیشانە بوونی هەیە، هەندێکیان دژوارە و هەندێکیان ئاسانە. بەڵام هەموویان چارەسەر دەکرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com