حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر دوو خاڵ رێککەوتن

0

نوجەنێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩-٨-٢٠١٨، دانانی پردی ئاسن و بازگەی هاوبەش لە رێگەی هەولێر – کەرکوک دەستیپێکرد و بڕیارە پێش جەژن رێگەکە بکرێتەوە.

لە كۆبوونەوەی ٥-٨-٢٠١٨، هەردوو شاندی حكومەتی عێراق ‌و هەرێمی كوردستان لە پردێ‌ گەیشتنە رێككەوتن بۆ كردنەوەی رێگەی هەولێر – كەركوك، گرنگترینیان دروستكردنی پردێكی ئاسنین لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ پردە رووخاوەكەی پردێ‌، هاوكات رێككەوتن لەسەر دانانی بازگەیەكی هاوبەش لەنێوان ساتری پێشمەرگە‌ و سوپای عێراق.

ئەوپردە لە دوای رووداەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە لە شەڕی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، رووخا و حکومەتی هەرێم پێشتریش زۆر هەڵی دا، چاکبکرێتەوە، بەڵام بەغدا رازی نەبوو.

لەو بارەیەە فەرهاد نیعمەتوڵڵا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بەرووداوی راگەیاندووە، کە دوای ئەوەی رۆژی ٨ی ئەم مانگە رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی كردنەوەی رێگەی هەولێر – كەركوك كرا، لە ئەمڕۆوە هەنگاوەكانی كردنەوەكە دەستپێدەكات. گوتیشی “ئەمڕۆ دەست بە دانانی پردە ئاسنینەکە لە پردێ دەكرێت و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو پردە دادەنێت”.

فەرهاد نیعمەتوڵڵا ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە ئەمڕۆوە دەستدەكرێت بە دانانی بازگەیەكی هاوبەش لە نزیك پردێ‌. گوتیشی “بازگە هاوبەشەكە لەنێوان ساتری هەردوولادا دادەنرێت‌، بازگە كۆنەكەی چوونە ناو هەولێر لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە‌”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com