روونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمەوە

0

نوچەنێت

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و تێیدا هەواڵی هەفتەنامەیەک رەتدەکاتەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەدا رایدەگەیەنێت، کە ئەنجومەکە ”هیچ رێگری“یەکی لە مۆڵەتدان بە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی (ئازادی) نەکردووە.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە، کە دوای پێشکەشکردنی داواکاری بە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ کردنەوەی ئەو کەناڵە، ”لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا رێکەوتی ٣١-٨-٢٠٠٩، دامەزراوەکانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بەفەرمی وەڵامی ئەرێنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان داوەتەوە“.

ئەو روونکردنەوەیەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە دێت، کە هەفتەنامەی (رێگای کوردستان)ی زمانحاڵی حزبی شیوعیی کوردستان لە ژمارەی رۆژی سێشەممە ٧-٨-٢٠١٨، هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە، کە گوایە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، رێگری لە مۆڵەتدان بە کەناڵی ئازادی کردووە.

دەقی روونکردنەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:

رونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەوە

ھەفتەنامەی (رێگای کوردستان)ی زمانحاڵی حزبی شیوعی کوردستان، لە ژمارە (١١٣٦)ی خۆیدا، رۆژی سێشەممە ٢٠١٨/٨/٧ بڵاویکردۆتەوە، گوایە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، رێگری کردووە لە مۆڵەتدان بە کەناڵی ئازادی.

بە ھەمولایەکی رادەگەیەنین، ھیچ رێگری و گرفتێک لەلایەن دامەزراوەکانمانەوە نەبووە، بۆ زانیاریی زیاتری ھەفتەنامەی رێگای کوردستان و کەناڵی ئازادی بەڕێزیش، دوای پێشکەشکردنی داواکاری مۆڵەتی کەناڵەکە، لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا رێکەوتی ٢٠٠٩/٨/٣١ دامەزراوەکانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، بەفەرمی وەڵامی ئەرێنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان داوەتەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان

٩-٨-٢٠١٨

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com