وەزارەتی دارایی چاوەڕێی بەغدا دەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى كوردستان رایدەگەیەنێت، وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى كوردستانیش به‌ نوسراو داواى له‌ به‌غدا كردووه‌ زووتر پاره‌ى بۆ ره‌وانه‌ بكات، تا پێش جه‌ژن موچه‌ بدرێت. 

ماوه‌ى دوو رۆژه‌ حكومه‌تى عێراق ده‌ستى به‌ دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كردووه‌، وه‌زاره‌تى دارایش به‌ فه‌رمى داواى له‌ وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى عێراق كردووه‌، كه‌ زووتر لە کاتی خۆی ٣١٧ ملیار دیناره‌كه‌ى بۆ ره‌وانه‌ بكات، بۆ ئه‌وه‌ى به‌هۆى جه‌ژنه‌وه‌ زووتر موچه‌ دابه‌شبكات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى كوردستان، دبشکردنی موچە لە پێش جەژن راگه‌یاند: بە ئەگەری زۆر حكومه‌تى عێراق له‌ ١٨ و ١٩ی مانگ پاره‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى پێش جه‌ژن موچه‌ى موچه‌خۆران بدرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژه‌ى به‌وەدا، کە ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى ئەم هەفتەیە ٣١٧ ملیار دیناره‌كه‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت، ئه‌وا وه‌زاره‌تى دارایى هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كى كردووه‌ بۆ دابه‌شكردنى.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com