وەزارەتی ئەوقاف دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

چەند وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە گوایە بەهۆی بوونی ئاڵای کوردستان لەسەر جامی پاسەکانیان، هێرش کرابێتە سەر حاجییە کوردەکان. وەزارەتی ئەوقاف-یش ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە و دەڵێت “وەکو هەر وڵاتێکی تر ئاڵای کوردستان لە شوێنی حاجییە کوردەکان هەڵكراوە”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەو بارەیەوە راگەیاند: ئەو دەنگۆیەی لە سۆشیال میدیا و چەند ڕاگەیاندنێک بڵاوبووەتەوە، سەبارەت بەهێرشکردنە سەر حاجیە کوردەکان رەتدەکەینەوە، بەهیچ شێوەیەک شتی لەو جۆرە ڕووی نەداوە.

سەبارەت بەو چەند وێنەی، کە بڵاویش کراونەتەوە، نەبەز ئیسماعیل گوتی “لەوانەیە لە کاتی لێدانی ئاڵایەکە یاخود تەڕبوونی جامی پاسەکە شێوەی ئاڵاکە تێکچووبێت، هەموو خەڵکی کوردستان و کەسوکاری حاجیەکان دڵنیا دەکەینەوە، کە هیچ حاڵەتێکی لەو شێوەیە نەبووە”.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژەی بەوەدا، كە بەخۆشحاڵیەوە بۆ یەکەم جارە لە کاتی دیاریکردنی شوێنی حاجییەکان لە چیای عەرەفەدا، وەکو هەر وڵاتێکی تر ئاڵای کوردستان لە شوێنی حاجییە کوردەکان هەڵكراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com