سەرکوەزیرانی وڵاتێکی ئەروپی سزا دەدرێ

0

نوچە-ئاژانسەکان

ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا، بڕیاری سزادانی سەرۆکی وڵاتێکی ئەوروپییان پەسەند کرد.

یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا، بڕیاری سزادانی ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریای پەسەند کرد.

ئۆربان، بە هۆی پێشێلکردنی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا لە پەیوەندی لە گەڵ کۆچبەران و گەشەی دیموکراسی، لە لایەن ئەم یەکێتییەوە سزا دراوە.

هەنگاریا، یەک لە وڵاتانی دژبەری هاتنی کۆچبەران بۆ یەکێتی ئەوروپایە.

سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا، بڕیارەکەی وەک بێڕێزی کردن بە خەڵکی وڵاتەکەی وەسف کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com