راگەیەندراوی کۆبوونەوەی یەکێتی و هاوپەیمانی

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ ھەینی ١٤-٩-٢٠١٨، کۆبووەنەوەی باڵای ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بە ئامادەبوونی بەرھەم ساڵح ئەنجام درا، هەردوولا راگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.

بەپێی زانیاریەکان، لە کۆبوونەوەکادا پرسی گەڕانەوەی بەرھەم ساڵح بۆ ناو ڕیزەکانی یەکێتی تاوتوێ کراوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی ھاوپەیمانی و یەکێتی نیشتمانی:

راگەیەنراوی هاوبەشی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری)

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨، لەشاری سلێمانی و لە ماڵی (کۆسرەت رەسول عەلی)، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و بە ئامادەبوونی (د. بەرهەم ساڵح) سەرۆکی هاوپەیمانی کۆبونەوەی باڵای (یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری) ئەنجامدرا.

لەکۆبونەوەکەدا هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کوردستان و ئەو کێشانەی رووبەڕووی هاووڵاتییان بووەتەوە، ئەمەش لەچوارچێوەی رێککەوتنێکی سیاسی هەمەلایەنە بۆ رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستانی بە هاوبەشی هێ زو لایەنە سیاسییەکان.

بڕیاریشدرا کۆبونەوەکان بەردەوام بن.

هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری

یەکێتی نیشتمانی کوردستان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com