وەزارەتی ئەوقاف: لێپێچینەوە دەکەین

0

نوچەنێت:تایبەت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە هیچ شێوەیەک رێگەنادەین شوێنە ئایینییەکان بەکاربهێنرێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.

بڕیارە ٣٠-٩-٢٠١٨، هەڵبژاردنی پەرلەما نی کوردستان بەڕێوەبچێت، ١١ی ئەیلولی ٢٠١٨، بانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە بەکارهێنانی شوێنە ئایینییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند “هیچ کاندید و لایەنێکی سیاسی بە هیچ شێوازێک بۆی نییە، مزگەوت و شوێنە ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان، بەکاربهێنێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن”.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژە بەوەش دەکات، کە هەرکەسێک سەرپێچی بکات، ئێمە لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم هەماهەنگی تەواومان هەیە، بۆ ئەوەی کەس یان ئەو لایەنە سیاسییانەی سەرپێچی دەکەن بەپێی رێنماییەکانی کۆمسیۆن لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

نەبەز ئیسماعیل جەختیشی کردەوە لەوەی، کە ئەوان بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەن حەرەم، گوتار و دیواری مزگەوت بەکاربهێنرێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن. گوتیشی “تاکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی لەو شێوەیە رووی نەداوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com