کاتی کۆبوونەوەی ماکرۆن لە گەڵ روحانی و ترەمپ ئاشکرا کرا

0

نوچەنێت-الدستور

کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا دەڵێت، سەرۆکی ئەم وڵاتە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە گەڵ هاوتا ئێرانی و ئەمریکیەکەی کۆدەبێتەوە.

کۆشکی ئەلیزە، ئێوارەی ئەمڕۆ ١٩-٩-٢٠١٨، رایگەیاند: رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە شاری نیۆیۆرک، لە گەڵ هەر یەک لە حەسەن روحانی و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکانی ئێران و ئەمریکا، کۆدەبێتەوە.

کۆشکی ئەلیزە هەروەها دەڵێت، چاوەڕێ دەکرێ سەرۆکی فەرەنسا، دوای نیوەڕۆی  رۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە گەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی بەیانی کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا، ماکرۆن رۆژی سێشەممە، لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، گوتاورێک پێشکەش دەکات و دواتر لە گەڵ حەسەن روحانی کۆدەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com