نوچەنێت
بەرهەم ساڵح، بە نامەیەک دەستلەکارکێشانەوەی لە هاوپەیمانی راگەیاندووە و تێیدا بۆ هاودیدەکانی نووسیوە، ئه‌م قۆناغه واده‌خوازێت به‌ھا و باوه‌ڕ و ئامانجه به‌رزه‌كانمان، بخه‌ینه چوارچێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له ھاوپه‌یمانی.
بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمی گەڕایەوە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە بە بەربژێری ئەو حیزبە بۆ سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا.
لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا لە هاوپەیمانی، بەرهەم ساڵح باس لە بژاردەکان بۆ ئەندامانی هاوپەیمانی دەکات و رایدەگەیێنێت: “ھه‌مو بژارده و بڕیاڕه‌كان، بژارده و بڕیاری سه‌ربه‌ستانه و سه‌ربه‌رزانه‌ن و لای ئێمه‌ش ھه‌ر به بژارده بڕیاری رێزلێگیراو و شه‌رافه‌تمه‌ندانه ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێین: ئه‌وه‌ی داخوازی و ویستی ئێمه‌یه و له‌ھه‌موو بژارده‌كانی دیکە خۆشحاڵترمان ده‌كات، بڕیاری ده‌سته‌جه‌معی و پێكه‌ویی و پێكهوهبوونمانه، بۆ كاركردن له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستاندا. بڕیارێك، دڵنیاین ده‌رگای زیاد له‌ده‌رفه‌تێكی خزمه‌تكردن و به‌رپرسیارێتی ده‌خاته به‌رده‌م ھه‌موو لایه‌كمان”.
دەقی نامەکە
به‌ڕێزان؛
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن له هاوپه‌یمانی دیمكراسی و دادپه‌روه‌ری.
سڵاوێكی گه‌رم…
له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ھاوپه‌یمانیه‌وه، ڕامانگه‌یاند: ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆناغه گه‌وره و چاره‌نوسسازن، بۆیه ھه‌ر ئه‌وكات جه‌ختمان كرده‌وه، كه پێویستمان به‌ھاوكاری و ھاوخه‌باتی كه‌سان و گروپ و ھێزه سیاسیه‌كانه ، له‌پێناو به‌رقه‌راكردنی ریفۆرم و گۆڕانكاری ڕاسته‌قینه، له‌سه‌رخان و ژێرخانی حزب و حوكمڕانی كوردستاندا.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، وێڕای جیاوازی پاشخانی فكر و ئه‌زمونی كاركردنی سیاسی، توانیمان شێوازێك له‌كاری پێكه‌وه‌یی دابنێین و وێستگه‌یه‌كی كار و تێكۆشانی ھاوچه‌رخی سیاسی به‌ڕێبكه‌ین. پێكه‌وه كۆك بوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ھاوپه‌یمانی، ئامرازی خزمه‌تكردنی گه‌له و ئامانجی سه‌ره‌كی ھێنانه‌دی حوكمڕانیه‌كی ته‌ندروست و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و چاره‌كردنی قه‌یران و كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ژیان و خزمه‌تگوزاری و بژێوی ھاوڵاتیانه.
ھاودیدانی خۆشه‌ویست
هه‌روه‌ك له دانیشتن و گفتوگۆی نێوانمان، ڕاشكاوانه جه‌ختمان له‌سه‌ر كردۆته‌وه، ئه‌م قۆناغه واده‌خوازێت به‌ھا و باوه‌ڕ و ئامانجه به‌رزه‌كانمان، بخه‌ینه چوارچێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له ھاوپه‌یمانی. له‌م ڕوانگه‌وه به هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك تێكۆشه‌ری دڵسۆزی هه‌ردولا به‌ئاقاری ڕێكه‌وتن و یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستاندا ھه‌نگاومان ناوه.
لێره‌وه ده‌كرێت زیاد له بژارده‌یه‌ك ھه‌بێت، به‌شێك له‌وانه‌یه ڕێگای جیاواز له‌ئاڕاسته‌ی یه‌كگرتن ھه‌ڵبژێرێت، ڕه‌نگه ھه‌شبێت ئاره‌زو بكات له‌ناو ھاوپه‌یمانیدا درێژه به‌كاروانی خه‌بات بدات، ھه‌روه‌ك چۆن ئێمه لای خۆمانه‌وه بڕیاڕمانداوه به‌ئاراسته‌ی یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ھه‌نگاو بۆ كاری سیاسی ئێستا و ئاینده‌مان بنێن. بێگومان؛ ھه‌مو بژارده و بڕیاڕه‌كان، بژارده و بڕیاڕی سه‌ربه‌ستانه و سه‌ربه‌رزانه‌ن و لای ئێمه‌ش ھه‌ر به بژارده بڕیاڕی ڕێزلێگیراو شهرافهنمهندانه ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێین: ئه‌وه‌ی داخوازی و ویستی ئێمه‌یه و له‌ھه‌مو بژارده‌كانی تر خۆشحاڵترمان ده‌كات، بڕیاڕی ده‌سته‌جه‌معی و پێكه‌ویی و پێكهوهبونمانه، بۆ كاركردن له‌ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا. بڕیاڕێك، دڵنیاین ده‌رگای زیاد له‌ده‌رفه‌تێكی خزمه‌تكردن و به‌رپرسیارێتی ده‌خاته به‌رده‌م ھه‌مو لایه‌كمان.
له سۆنگه‌ی ئه‌و گفتوگۆ راشكاوه‌ی به ئاراسته‌ی یه‌كگرتن ئه‌نجاماندا و ئه‌و بڕیاره‌ی پێی گه‌یشتین، من به‌م نامه‌یه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمتان له هاوپه‌یمانی پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم و تكام وایه په‌سه‌ندی بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ رێز‌و پێزانینی زۆرم.
به‌رهه‌م ساڵه‌ح