ئەمریکا داوای روونکردنەوە لە سعودیە دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە کوژرانی جەماڵ خاشقچی، رۆژنامەنووس و رەخنەگری سعودی جێی نیگەرانییە.

جێگری سەرۆکی ئەمریکاش جەخت دەکاتەوە، کە مافی جیهانی ئازادە، گوێی لە وەڵامێک بێت.

دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاندووە: نیگەرانم، پێم خۆش نییە گوێم لەم هەواڵانە بێت، هیوادارم کێشەکان چارەسەر بن.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها دەڵێت: لە ئێستادا کەس لەم بارەوە هیچ نازانێ، بە شێوەی جۆراوجۆر باسی لە سەر دەکرێ، ئەم دۆخەم پێناخۆشە.

داستانی بێ سەروشوێن بوونی ئەم رۆژنامەنووسەی سعودیە، کاتێک کەوتە رۆژەڤەوە، کە میدیاکانی جیهان لە سەر زاری بەرپرسانی پۆلیسی تورکیا رایانگەیاند “ناوبراو لە کۆنسولخانەی سعودیە لە تورکیا کوژراوە. بەرپرسانی سعودیە ئەم بانگەشەیان بە بێ بنەما وەسف کردووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com