ناوی قوتابیانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان رادەگەیێندرێ

0

نوچەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناوی قوتابیانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و  توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم، کاتژمیر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ١١-١٠-٢٠١٨، پرێس کۆنفرانسێک ئەنجام دەدات.

لە پرێس کۆنفرانسەکەدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەی کاراکردن و ھاتنەوەی ناوی دەرچووانی پۆلی ١٢ لە زانکۆ و پەیمانگاکان و کۆی وەرگیراوەکان بە سیستەمەکانی (زانکۆلاین، راستەوخۆ بە کریدیت و ئێواران) رادەگەیەنێت.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا:

بەڕێزان/ لە دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن
بابەت/ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی

سڵاو و ڕێز…
بەناوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بانگھێشتی ئێوەی بەڕێز دەکەین بۆ ئامادەبون و ڕوماڵکردنی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزارتەکەمان، کە تایبەتە بە وادەی کاراکردن و ھاتنەوەی ناوی خوێندکاران لە زانکۆکان و کۆی ژمارەی وەرگیراوان بەسیستمەکانی (زانکۆلاین، ڕاستەوخۆ بەکریدیت و ئێواران)..

ڕۆژ/ پێنچ شەممە
ڕێکەوت/ ۱۱/۱۰/۲۰۱۸
کات/۱۲:۳۰
شوێن/ دیوانی وەزارەت، ھۆڵی ڤیدیۆ کۆنفرانس

              ‌                           ھێمن ئەمین شوانی
                                       بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com