بارزانی پێشوازی لە بێشکچی کرد

0

نوچەنێت

 رۆژی دووشەممە١٥-١٠-٢٠١٨، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە ئیسماعیل بێشکچی، نووسەر، مێژوونووس و بیرمەندی ناسراوی تورکیا و جیهان کردووە.

بەپێی راگەیەندراویکی نوسینگەی بارزانی، لە کۆبوونەوەیەکدا، سەرۆک مەسعود بارزانی، سوپاسی بێشکچی کردووە بەرامبەر هەڵوێست و پشتگیرییەکانی بۆ گەلی کوردستان و رایگەیاندووە، ”بێشكچی بۆ هەموومان جێگەی شانازییە و سیمبۆڵە و بۆچوون و تێڕوانینەكانی لەبارەی گەلی كوردستان جێگەی بایەخدانێكی زۆرە“.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک بارزانی و ئیسماعیل بێشکچی تاوتوێی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە و سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە، ”گەلی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستانی بەهۆی پێداگری لە مافەكانی گەلی كوردستان و هەڵوێستە نیشتیمانییەكانی پاداش كرد و سەركەوتنی پارتی بەهۆی بەرگریكردنی بووە لە ماف و ئیرادەی گەلی كوردستان“.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئیسماعیل بێشکچی رایگەیاندووە، سەرکەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەیە بۆ ئەوەی، ”سەرۆك بارزانی خاوەندارێتی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان دەكات“.

دەقی راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی:

ڕۆژی دووشەممە ١٥- ١٠- ٢٠١٨، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دۆستی گەلی كورد و ڕووناكبیر و مێژوونووسی تورك ئیسماعیل بێشكچی كرد.

لەدیدارەكەدا ئیسماعیل بێشكچی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە هەڵبژاردنەكانی پارلەمانی كوردستان و مانگی پێنجی عێراق بە گرنگ و مانادار وەسف كرد و وێڕای ئاماژەدان بە ڕیفراندۆمی گەلی كوردستان جەختی لەوە كردەوە كە ئەو سەركەوتنانەی لیستی پارتی ئاماژەیە بەوەی كە سەرۆك بارزانی خاوەندارێتی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان دەكات.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستەكانی ئیسماعیل بێشكچی كرد لەمەڕ دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و پێزانینیشی هەبوو بۆ هەوڵ و چالاكی و نووسینەكانی بێشكچی لە پشتگیریكردنی گەلی كوردستان و ڕایگەیاند كە بێشكچی بۆ هەموومان جێگەی شانازییە و سیمبۆڵە و بۆچوون و تێڕوانینەكانی لەبارەی گەلی كوردستان جێگەی بایەخدانێكی زۆرە.

سەرۆك بارزانی لەدرێژەی وتەكانیدا ڕۆشنایی خستەسەر ڕیفراندۆم و ڕووداوەكانی شازدەی ئۆكتۆبەر و هەروەها سەركەوتنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و ئەوەی دووپاتكردەوە كە گەلی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستانی بەهۆی پێداگری لە مافەكانی گەلی كوردستان و هەڵوێستە نیشتیمانییەكانی پاداش كرد و سەركەوتنی پارتی بەهۆی بەرگریكردنی بووە لە ماف و ئیرادەی گەلی كوردستان.

خۆڕاگری و تێكۆشانی گەلی كوردستان و مێژووی خەباتی خانەوادەی بارزانی و دەڤەری بارزان تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com