گروپێکی دزین و بەقاچاخبردنی نەوت ئاشکرا کرا

0

نوچەنێت

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا وردەکاریی دەستگیرکردنی گروپێکی دزین و بەقاچاخبردنی نەوتی ئاشکرا کرد، کە لە شەش کەس پێکهاتوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی جێبه‌جێکردنی یاسا، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی ده‌ستێوه‌ردان له‌ موڵکی گشتی، به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی، گروپێکی دزین و به‌ قاچاخبردنی نه‌وت ده‌ستگیر کراون، که‌ له‌ چوار هاوڵاتی و دوو کارمه‌ندی ئاسایش پێکهاتوون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە، کە ده‌ستگیرکراوان به‌ پێی رێوشوێنه‌ یاساییه‌کان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و دوای ته‌واوبوونی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ دۆسیه‌کانیان یه‌کلا ده‌کرێته‌وه‌.

ئەنجومەنی ئاسایش کوردستان هەموو لایەکی دڵنیا کردووەتەوە، کە لە پێناو سه‌روه‌ریی یاسا، ئه‌رک و شه‌ونخونی ده‌زگاکانیان به‌رده‌وام ده‌بێت و رێگه‌ ناده‌ن ده‌ستدرێژی بکرێته‌ سه‌ر موڵک و ماڵی گشتی و هاوڵاتییان. هه‌ر که‌س و لایه‌نێک یاساشکێنی بکات، ڕووبەڕووی دادگا ده‌کرێته‌وه‌ و سزای یاسایی خۆی وه‌رده‌گرێت.


دەقی راگەیەندراوی ئەنجومەنی ئاسایش:

راگه‌یاندراوێک له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌‌وه‌

له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی جێبه‌جێکردنی یاسا، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی ده‌ستێوه‌ردان له‌ موڵکی گشتی. به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی، گروپێکی دزین و به‌ قاچاخبردنی نه‌وت ده‌ستگیرکرا، که‌ پێکهاتووه له‌ چوار هاوڵاتی و دوو کارمه‌ندی ئاسایش.

ده‌ستگیرکراوان به‌ پێی رێوشوێنه‌ یاساییه‌کان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و دوای ته‌واو بوونی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ دۆسیه‌کانیان یه‌کلا ده‌کرێته‌وه‌.

ئێمه له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، هه‌موو لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، له‌ پێناو سه‌روه‌ری یاسا، ئه‌رک و شه‌ونخونی ده‌زگاکانمان به‌رده‌وام ده‌بێت و رێگه‌ ناده‌ین ده‌ستدرێژی بکرێته‌ سه‌ر موڵک و ماڵی گشتی و هاوڵاتیان، هه‌ر که‌س و لایه‌نێکیش یاساشکێنی بکات، رووبه‌رووی دادگا ده‌کرێته‌وه‌ و سزای یاسایی خۆی وه‌رده‌گرێت.

پێویسته ده‌زگا ئه‌منییه‌کان له‌ پارێزگا و ناوچه‌ جیاجیاکانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان‌، جێبه‌جێکاری یاسابن و به‌هه‌مانشێوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رێگر و یاساشکێنه‌کان بکه‌ن و داڵده‌ی قاچاخچی و گه‌نده‌ڵکاران نه‌درێت.

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان 
١٨ی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠١٨

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com