رێگە بە هێرشە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل دەدرێت

0

نوچەنێت-رای الیوم

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت، هیوادارین مۆسکۆ رێگە بە ئیسرائیل بدات تاکوو لە هێرش بۆ سەر ئامانجەکان لە سەر خاکی سوریا بەردەوام بێت.

جەیمز جفری، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند: چاوەڕێ دەکەین روسیا رێگە بە ئیسرائیل بدات، لە هێرشەکانی بۆ سەر ئامانجە سەربازیەکانی ئێران لە سەرخاکی سوریا بەردەوام بێت.

جەیمز فێری ئەوەشی خستەڕوو، کە سیاسەتی ئەمریکا لە بارەی سوریاوە، تایبەت نییە بە کەسایەتیەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە بەشار ئەسەد، بەڵکوو ئەوەی لای ئەمریکا گرینگە سیاست و رەفتاری رژێمی بەشار ئەسەدە.

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، نیگەرانی خۆی لە جێگیرکردنی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٣٣٠ی روسیا لە سەر خاکی سوریا دەخاتەڕوو و ئەو پرسیارەی هێناوەتە ئاراوە، کە چ کەسانیک چاودێری بە سەر ئەم سیستمەدا دەکەن.

ئەم دیپلۆماتکارەی ئەمریکا دەشڵێت “بەرپرسانی ئیسرائیل و روسیا، لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجی دیاریکراو لە سوریا، لە هەماهەنگیدان و هیوادارین ئەم رەوتە درێژەی هەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com