هەڵوێستی گوڕان لەسەر داخستنی بارەگاکانی تاڤگەری ئازادی

0

نوچەنێت: تایبەت

باژێڕوانێکی بزووتبەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، بڕیاری داخستنی بارەگاکانی تاڤگەری ئازادی یاسایی نییە دەشڵێت “پێویستە پەیوەندییەکان لەسەر حسابی لایەنێکی دیکە نەبێ”.

چەند رۆژێک پێش ئێستا یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و کوڕی جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی کۆچکردووی یەکێتی، سەرجەم بارەگای ئەو حزبانەی لە هەرێم تۆمارکراو نین دابخرێن. لەم نێوەندەش تەنیا تاڤگەری ئازدی سەر بە پەکەکە دەگرێتەوە. شارەزایانی سیاسی ئەم بڕیارە بە رێککەوتنی ژێربەژێری یەکێتی و حکومەتی تورکیای دەزانن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هێمن شێخانی، باژێڕوانی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر، لەبارەی داخستنی بارەگاکانی تاڤگەری ئازادی لە سنووری دەسەڵاتی یەکێتی، رایگەیاند: بڕیاری داخستنی بارەگاکانی تاڤگەری ئازادی یاسایی نییە لە لایەن یەکێتییەوە، لەبەر ئەوەی لە رووی یاساییەوە ئێمە لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵیدان و تاڤگەری ئازادیش، وەک هەر لایەنێکی دیکە مۆڵەتی لە بەغدا وەرگرتووە و دەتوانێت بارەگا و چالاکی هەبێ. 

هێمن شێخانی دەشڵێت، تاڤگەری ئازادی یان هەر لایەنێکی دیکە کە مۆڵەتی لە هەرێ هەبێ یان ناوەند دەتوانێت لە کاری خۆی بەردەوام بێت. گوتشی “لایەنی دەسەڵات باشتر وایە وەک حکومەتێکی تا ئەندازەیەک سەربەخۆ و دەتوانێک لە گەڵ وڵاتانی دەوروبەر باش بێت و لەسەر حسابی لایەنێکی دیکە نەبێ”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com