سعودیە و ئۆپێک رێکدەکەون

0

نوچەنێترۆیتەرز

سعودیە بۆ رێگرتن لە دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، لە هەواڵ دایە بە رێککەوتن لە گەڵ روسیا رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرای دەکات، سعودیە بە نیازە رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی تا یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژدا کەم بکاتەوە.

٣٠٠ هەزار بەرمیل لەم رێژەیە هی روسیایە، هەر چەند روسیا لە گەڵ کەم کردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت دژایەتی خۆی خستۆتەڕوو.

هەر لەم پەیوەندیەدا، بڕیارە وەزیرانی وزەی سعودیە و روسیا کۆببنەوە.

ئەم هەوڵانەی سعودیە لە کاتێکدایە، کە ئەمریکا داوای لە سعودیە کردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی نەوتی بازاڕەکانی جیهان، رێژەی بەرهەمهێنانی خۆی کەم نەکاتەوەئەم داوایەی ئەمریکا دوای ئەوە دێ، کە واشنتۆن دەیهەوێ هەناردەی نەوتی ئێڕان بگەیێنێتە کەمترین ئاستی خۆی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com