کۆبوونەوەی ئۆپێک بۆ ئەم مەبەستە دەستیپێکرد

0

نوچەنێتئاژانسەکان

١٧٥ـەمین کۆبوونەوەی فەرمی ئۆپێک لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا دەستیپێکرد.

هەر یەک لە وەزیرانی نەوتی ئێڕان و روسیاش بەشداری ئەم کۆبوونەوەن.

خالد الفالح، وەزیری وزەی سعودیە، بەر لە دەستپێکی کۆبوونەوەکە بە رۆژنامەنووسانی گوتووە، کە بڕیاردان سەبارەت بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەی یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژدا، ئەولەوییەتی کۆبوونەوەکەیە.

پێشترش دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هۆشداری داوە.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئۆپێک، بە بەشداری وڵاتانی ئەندام بەڕێوەدەچێت و سبەیش ٧ی دیسەمبەر، روسیا وەکوو وڵاتی دەرەوەی ئۆپێک بەشداری کۆبوونەوەکە دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com