رێخراوی بەدر هۆشداری دەداتە یەکێتی

0

نوچەنێت

رێکخراوی بەدر لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك لەلایەن یەكێتی نیشتمانی کوردسانەوە هاتەدەنگ رایگەیاند: خوازیارین لە ١٧ـی ئۆکتۆبەر وانەیەكتان وەرگرتبێت.

رۆژی سێشەممە ٨-١-٢٠١٩، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی لەسەر بارەگای خۆی لە کەرکوک هەڵکرد، ئەمەش هەرایەکی زۆری لێکەوتەوە، چونکە لە دوای رووداوەکانی ١٦ـی ئۆکتۆبەرەوە، هێزەکانی عێراق رێگە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک نادەن.

محەمەد مەهدی بەیاتی، بەرپرسی رێكخراوی بەدر لە لقی باكوور رایگەیاند: “بە وردی چاودێری ئەوە دەكەین شەوی رابردوو لە كەركووك چی روویدا، هۆكار و پاشهاتەكانی هەندێك لەسەركردەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش باش دەزانین”

محەممەد مەهدی بەیاتی، بەرپرسی رێكخراوی بەدر لە لقی باكوور لە بەیاننامەیەكدا گوتی “دەمانەوێ‌ بەكورتی بڵێین: 

1 ـ خوازیارین لە ١٧-١٠-٢٠١٧ وانەیەكتان وەرگرتبێت، ئامۆژگاریتان دەكەین لەگەڵ پێكهاتەكانی كەركوك لە عەرەب و توركمان دانیشن و كات بەفیڕۆ مەدەن.
2 ـ كەركوك و عێراقی ٢٠١٩، جیاوازە لەگەڵ كەركوك و عێراقی ٢٠١٧، ئەگەر ئاژاوەو پشێوی دروستبكەنەوە جارێكی دیكە دەوڵەتی عێراق پڕۆسەی سەپاندنی ئاسایش دەسەپێنێتەوە.

ئەو بەرپرسەی بەدر هەروەها دەڵێت “راشكاوانە دەیڵێین، ئێمە سەپاندنی ئەمری واقیع بە پشێوی رەتدەكەینەوە، داهاتووی كوردیش لەسەر پشێوی دانامەزرێت، ئەگەر داشمەزرێت ئەوە خەیاڵە، كەسی داناش ئاماژەیەكی بەسە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com