چاوش ئۆغڵو: لە سەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن پێداگرین

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژ بە هێزەکانی یەپەگە پەیوەندی بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا نییە.

مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، بەم زووانە ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە دەستپێدەکات و ئەم ئۆپەراسیۆنەش پەیوەندی بە بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سەر خاکی سوریا نییە.

بە گوتەی چاوش ئۆغڵو، هەوڵەکان بۆ نەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، لە ئارادایە و بەرپرسانی ئەمنی ئەم وڵاتە دەیانهەوێ سەرۆکی ئەمریکا قایل بکەن، کە لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکان لە سوریا پاشگەز بێتەوە.

چاوش ئۆغڵو دەشڵێت: نابێ رێگە بە تیرۆرسیتان بدرێ، کە بۆشایی دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا پڕ بکەنەوە.

سەبارەت بە کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ی روسی و دژایەتی ئەمریکا و ناتۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت “هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە، سەبارەت بە کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ خۆی بە سەر تورکیا فەرز بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com