پارتی داوای کۆبوونەوە لە یەکێتی دەکات

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕایدەگەیەنێت، کە حزبەکەی بە پێویستی دەزانێت لە هەفتەی داهاتوودا مەکتەبی سیاسی پاتی و یەکێتی کۆببنەوە، لەسەر ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو.

لەدوای دەستگیرکردنی کادیرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان و دواتر دەستگیرکردنی چەند کادیرێکی یەکێتی لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هەڵوێستی توندی لەبەرامبەر کادیرە دەستگیرکراوەکانی هەردوولا وەرگرتوو، دواتر دوای ئازادکردنی بەپەلەی لێکردن، پاش ئازادکردنیشیان پارتی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کرد لەنێوان مەکتەبی سیاسی هەردوولا، بڕیاربوو کۆبوونەوەکە لەم هەفتەیەدا بکرێت، بەڵام یەکێتی ئامادەنەبووە لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەکە بکات.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، ڕایگەیاند “ئێمە بە پێویستی دەزانین، کە هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە هەفتەی داهاتوو کۆببنەوە، لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێێ حکومەتی هەرێم و ئەو کێشانەی، کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ڕوویانداوە”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم حزبەکەی بەلایەوە گرنگە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕاندا کۆبوونەوە بکات.

بڵند ئیسماعیل گوتیشی “مەرج نییە لەکۆبوونەوەی یەکەم جەنابی سەرۆک بارزانی بەشدار بێت، دەکرێت دوای ئەوەی، کە گفتوگۆ و ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک هەبێت لەنێوان لایەنەکان، ئەوکات سەرۆک بەشداری کۆبوونەوەکە بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com