فەرەنسا هۆشداری دەداتە تاران

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، خوازیاری ڕاگرتنی سەرجەم بەرنامەی موشەکیەکانی ئێرانە و جەختێش دەکاتەوە، کە ئەم وڵاتە بە زووترین کات بەرنامەی موشەکی بالیستی خۆی وەلابنی.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا،دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ١١ی جانیوەری رایگەیاند “ئێران دەست بە جێ سەرجەم ئەو چالاکیە موشەکیانە ڕابگرێ، کە تاوانای هەڵگرتنی کڵاوی ئەتۆمییان هەیە”.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دەشڵێت، بەرنامەی موشەکی ئێران، دژ بە بڕیاری ژمارە ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشە.

ئەم هۆشدارەی فەرەنسا دوای ئەوە دێ، کە حەسەن ڕوحانی، سەرۆککۆماری ئێران، گوتوویەتی، کە “تاران بەم زووانە دوو موشەکی نوێ تاقی دەکاتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com