عەسائیبی ئەهلی حەق هێرش دەکاتە سەر عەممار حەکیم

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

دوای ئەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بەكوشتنی خاوەنی چێشتخانەی لەیمونە لە شاری بەغدا تۆمەتبارکرا، گوتەبێژی عەسائیب لە پەیامێكیدا بۆ عەممار حەكیم كرد رایگەیاند “ئەو تۆمەتباركردنە جیاوازی نییە لەگەڵ تۆمەتەكانی داعش دژی عەسائیب”.

ئەو گرژیەی گوتەبێژی عەسائیبی ئەهلی حەق هاوكاتە لەگەڵ تووندبوونی لێدوانە رۆژنامەڤانییەكانی نێوان سەركردەكانی رەوتی حیكمە و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق و پەرلەمانتارانی عەسائیب.

جەواد تڵیباوی، گوتەبێژی عەسائیب لە پەیامەكەیدا لە كەناڵێكی ئاسمانی سەربە رەوتی حیكمە، گوتی “ئەوەی ماڵی لە شوشە بێت بەرد لە خەڵكی ناگرێت، تۆمەتباركردنی موجاهیدانی ئەهلی حەق لەڕێگەی كەناڵی فوراتەوە تۆمەت هەڵبەستن و درۆیە و پێویستی بە بەڵگە هەیە بۆ سەلماندنی. هەمان ئەو تۆمەتانەن، كە سیاسییەكانی سەر بە داعش دژی عەسائیب بڵاویاندەكردنەوە. ئەو تۆمەتباركردنەتان پەیامێكی هاندانە بۆ دووژمنانی حەشدی شەعبی و هاوكاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هێزەكانی ئەمریكا”.

هەروەها تڵیباوی بە حەكیم دەڵێت “باشتروابوو سەرەتا لێپێچینەوە لە شوێنكەوتووانت بكەیت، ئەوانەی بەناهەق قوتی گەلیان دزیووە. سەرجەم عێراقییەكانیش دەزانن كێ دزە و كێ لە پێناو پاراستنی سامانی گەل قوربانیداوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com