چارەنووسی برێگزیت نادیارە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، ئەگەر رێککەوتنی برێگزیت لە پەرلەمان دەنگ نەهێنێتەوە، ئەگەری ئیفلیج بوونی پرۆسەی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بە تەواوی جددییە.

جێرمی هانت، وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، ئەگەر رێککەوتنی تێرێزا مەی، سەبارەت بە جیابوونەوەی ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا دەنگ نەهێنێتەوە، پێناچێ برێگزیت بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بە گوتەی جێرمی هانت، ئەگەر ئەم رێککەوتنە شکست بهێنێ، رەنگە ببێتە هۆی پەککەوتنی پرۆسەی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا دەشڵێت “لەندەن بەڵێنی داوە رێگە لە برێگزیتی بە بێ رێککەوتن بگرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com