نەتەنیاهۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی وۆرشۆ دەکات

0

نوچەنێت-ئیلنا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە تاکوو بەشداری لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی وۆرشۆ بکات، کە تایبەت بە ئێران و پرسی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت.

مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وۆرشۆ بانگهێشتی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی کردووە، کە بڕیارە ١٣ـی فێبریوەری لە شاری وۆرشۆی پۆلەندا بەڕێوە بچێت.

سەرانی دەیان وڵاتانی جیهان بڕیارە بەشداری لەم کۆبوونەوەیە بکەن، لەوانە میسر، سعودیە، بەحرێن، مەراکش و ئیمارات.

بەرپرسانی ئیسرائیلی، تاکوو ئێستا بەشداری نەتانیاهۆیان لەم کۆبوونەوە پشتڕاست نەکردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com