ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرا کرا

0

نوچەنێت: نەوزاد عەلی

بەرپرسێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، کە سبەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجە کۆبوونەوە ئەنجامدەدات.

پڕۆژه‌ ياساى بودجه‌ى ساڵی ٢٠١٩ـی عێراق، ئێستا له‌ به‌رده‌ستی ئەنجومەنی نوێنه‌راندايه‌ و دواى ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى يه‌كه‌م و دووه‌م و سێیەمی بۆ كراوه‌، له‌ ئێستادا ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سه‌رقاڵى گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ ياساكه‌.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. نوری عوسمان، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون  لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، رایگەیاند “سبەی دووشەممە ١٤-١-٢١٠٩، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەسەر پرسی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی عێراق کۆدەبێتەوە”.

له‌ پڕۆژه‌ ياساى بودجه‌ى ساڵی ٢٠١٩ـی عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان بە رێژه‌ى لە ١٢،٦٧% ده‌ستنيشان كراوه‌، به‌ پێی پڕۆژه‌ ياساكەش‌ ده‌بێت رۆژانه‌ هه‌رێمى كوردستان ٢٥٠ هه‌زار به‌رميل نه‌وت به‌ شێوه‌ى رۆژانه‌ له‌ رێگه‌ى كۆمپانياى سۆمۆى عێراقییەوە‌ هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com