بەرپرسێکی یەکێتی: حەشد هێندەی داعش جێگەی مەترسییە

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

بەرپرسێکی یەکێتی لەخورماتوو رایدەگیەنێت، حەشدی تورکمانی هێندەی داعش بوونەتە مایەیی هەڕەشە بۆسەر خەڵکی دووزخورماتوو. 

لەدوای ڕووداوەکانی ١٦ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ـەوە، دۆخی ئەمنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەک ناجێگیرە، کە تا ئێستاش بەشێکی زۆری خەڵکی قەزای خورماتوو و دەوروبەری نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوجەنێت، مەلاکەریم شکور، بەرپرسی مەڵبەندی ١٦ـی حەمرینی یەکێتی لە دووزخورماتوو، ڕیگەیاند “بەبێ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و سنوری قەزای دووزخورماتوو، حکومەتی عێراقی ناتوانێت ئەو ناوچانە بپارێزێت، چونکە ئەو ناوچانە کێشە لەسەرن و ئەو هێزە کەمەی، کە لە دووزخورماتووە ناتوانێت سنورەکە بپارێزێت”.  

بەرپرسی مەڵبەندی ١٦ـی حەمرینی یەکێتی لەخورماتوو، گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ سنوورەکە و دەرکردنی حەشدی تورکمانی بەپێویست دەزانێت. دەشڵێت “حەشدی تورکمانی هێندەی داعش بوونەتە مایەیی هەڕەشە بۆسەر خەڵکی دووزخورماتوو”.    

مەلاکەریم شکور جەختیشیکردەوە لەوەی، دەرکردنی هێزەکانی حەشد و پاراستنی سنوری قەزای دووزخورماتوو، لەلایەن هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەبێتە مایەیی ئیستقراریەت بۆ سنورەکەیان. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com