عێراق لەبارەی منداڵانی روسی بڕیاریدا

0

نوچەنێت-تاس

بۆ جاری دووەم لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، عێراق بە دەیان منداڵ ڕادەستی روسیا دەکاتەوە.

شەوی ڕابردوو، عێراق ٢٧ منداڵی روسی رادەستی روسیا کردووە، کە لە زیندانەکانی بەغدادا بوون. ئەم منداڵانە وێڕای دایکەکانیان لە زیندانەکانی بەغدا مابوونەوە.

دوای پشکنینی پزیشکی بۆ دڵنیا بوون لە باری تەندروستیان، منداڵەکان بە فڕۆکەیەکی ڕوسی گەڕێندراوە.

مانگی دیسەمبەری ٢٠١٨، بەغدا ٣٠ منداڵی ڕوسی خوارەوەی تەمەن ١٥ ساڵ، ڕادەستی روسیا کردووە.

بە گوێڕەی لێدوانی بەرپرسانی روسیا، نزیک بە ٧٠٠ منداڵی روسی وێڕای بنەماڵەکانیان لە وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژیان دەبەنە سەر، ئەم منداڵانە بە هۆی کاریگەری شەڕ و بە هۆکاری ئەمنی ڕوویان لەم وڵاتانە کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com