هێزێکی پێشمەرگە لەناوچەیەکی گرنگ جێگر کرا

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

بەرپرسێکی یەکێتی لە قەزای دووزخورماتوو رایدەگەیەنێت، لەسەر پردی (قوڕی چای) لەسەر ڕێگای نێوان  قەزای خورماتوو- كفری، دوو بنکەی (رەبییە)ی هێزی پێشمەرگە جێگیرکراون. 

پێشتر فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارتی پێشمەرگە بە نوچەنێتی ڕاگەیاندبوو “بەهۆی زیاد بوونی هەڕەشەی تیرۆرستانی داعش لە ناوچەکانی دیالە، سەلاحەدین، کەرکوک، مەخموور، ناوچەکانی ڕۆژ ئاوا و ڕۆژهەڵاتی موسڵ، لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش هەیە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق، بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەش و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و هەماهەنگی لەو ناوچانە”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مەلا کەریم شکور، بەرپرسی مەڵبەندی ١٦ـی حەمرینی یەکێتی لە خورماتوو، سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە، ڕایگەیاند “لەسەر رێگای سەرەكی نێوان قەزای کفری- دووز خورماتوو، چەمێک هەیە پێی دەڵێن “چەمی قوڕی چای”، کە لە سنوری ئۆپەراسیۆنی دیالەیە، دوو بنکەی (رەبییە) هێزی پێشمەرگە لەو ناوچەیە جێگیرکراوە، کە پێشتر ڕێگای پەڕینەوەی قاچاخی چەکدارانی داعش بووە و ئێستا هێزی پێشمەرگەی لێیە”. 

بەرپرسی مەڵبەندی ١٦ـی حەمرینی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر ئەو شوێنە چۆڵ بووە و هیچ هێزێکی عێراقی لێ نەبووە، بۆیە پێشبینی دەکەم جێگیرکردنی ئەو دوو بنکەیەی پێشمەرگە، بە هەماهەنگی بێت لەگەڵ حکومەتی عێراقی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com