وەزارەتی دارایی لەبارەی موچە دزراوەکە هاتە دەنگ

0

نوچەنێت

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، چاوەڕوانی راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە و دەزگا ئەمنیەکانن لەسەر موچەی دزراوی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار و دواتر بڕیاری خۆیان دەدەن.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئەمرۆ سێشەممە (١٢-٣- ٢٠١٩) لەنزیک شەقامی ئیبراھیم پاشا لە شاری سلێمانی، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو ھێرشکراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن، کە پارەی موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی شاری گواستۆتەوە.

هەروەها باس لەوەش دەکرێت، کە چەند چەکدارێک ئۆتۆمبێلێکی جۆری پەتڕۆڵی جامڕەشیان پێبووە و چەکیان خستۆتە سەر شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی پارەکەی گواستۆتەوە پاشان ڕفاندویانە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریم لەسەر موچەی دزراوی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: چاوەڕوانی راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە و دەزگا ئەمنیەکانن لەسەر موچەی دزراوی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.

دەربارەی پلان و کاری وەزارەتەکەش بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە وەزارەتی دارایی ئاشکرایکردووە، تاکو دوو رۆژی داهاتوو چاوەڕوان دەبن و دواتر بریاری لەسەر دەدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com