گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

له‌ پارێزگای موسه‌ننا، گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵی دۆزرایه‌وه، كه‌ ئەنفاڵکراوی کوردن له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس. هەروەها كارمه‌ندانی پێشووی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس له‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانن. 

سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌، پارێزگاری میسان، ئه‌حمه‌د مه‌نفی ئاشکرای کردووە، له‌ بادییه‌ی سه‌ماوه‌، گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵی هاوڵاتیانی كورد دۆزرایه‌وه‌، كه‌ له‌ پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا له‌و ناوچه‌یه‌ زینده‌به‌چاڵ كراوون. گوتیشی “لیژنه‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌ له‌ گه‌ڕان به‌ دوای قوربانیان و ده‌رهێنانی رووفاتی ئه‌و ئه‌نفالكراوانه‌”.

پارێزگاری موسه‌ننا، داواشی له‌ حكومه‌تی ئیتیحادی كرد، لیژنه‌یه‌كی پیشه‌ییانه‌ بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندرووست سه‌رجه‌م گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ڵبدرێنه‌وه‌.

پارێزگاری موسه‌ننا، مانگی رابردوو، لیژنه‌یه‌كی بۆ گه‌ڕان به‌ دوای گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی كورد پێكهێناوه‌ و ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌گه‌ڵ شاهێدحاڵ و كارمه‌ندانی پێشووی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس له‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانن. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com