گۆڕانکاری لە موچەی پێشمەرگەدا دەکرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، جیاوازی زۆر لە نێوان موچەی پێشمەرگە هەیە. كار بۆ ئەوە دەكەین ئەو جیاوازییانە نەهێڵن.                       

لیژنەكانی پەرلەمانی کوردستان، ئامادەكاری دەكەن بۆ دوای پێكهێنانی کابینەی نوێ، بۆ ئەوەی دەست بە پەسەندكردنی هەندێك پرۆژە یاسا بكرێت. بە تایبەت پڕۆژەی چاكسازی (موچە و خانەنشینی و دەرماڵەکان) ئەگەر ئەو پرۆژەیەیاسایە جێبەجێ بکرێت، جیاوازیی موچە لەناو هێزەكانی پێشمەرگە و خانەنشینان و پلە باڵاكان چارەسەردەکرێت.                                                                                            

 لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، رێڤینگ هروری پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە جیاوازی موچەی پێشمەرگە، ڕایگەیاند”لەئێستادا جیاوازییەکی زۆر لەنێوان موچەی هێزەکانی پێشمەرگەدا هەیە. وەک لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان لەبەرنامەماندایە، کە بەدواداچوونی جددی بکەین لەسەر ئەو پرسە و كار بۆ ئەوە دەكەن  ئەو جیاوازییە نەهێڵن”.              

هروری ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەری ئەو کێشەیە گرێدراوە بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و چاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەت دەکەین، چونکە هەر شتێک پەیوەندی بەدارایییەوە هەبێت دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت بکرێت.                                                                                     

 ئەندامەکەی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان، جەختیشی کردەوە و گوتی”هەرکاتێک حکومەت پێکهێنرا بێگومان پڕۆژەیاسای پێویست دادەنرێت و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی نوێی دەکرێت، بۆئەوەی هەرچی باشبێت بۆ  پێشمەرگە بکرێت”.                                                                                                                                      

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com