بەغدا و ریاز رێککەوتنێک واژوو دەکەن

0

نوچە-مهر

سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی باڵای سعودیە سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیارە سبەی،١٧ی ئەپریل سەردانی ریازی پایتەختی سعودیە بکات .

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئەم سەردانەی عادل عەبدولمەهدی لە سەر بانگهێشتی فەرمی سعودیە ئەنجام دەدرێت.

بڕیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق، وێڕای شاندێکی باڵای سبەی چوارشەممە سەردانی ریاز بکات.

لەم سەردانەی سەرۆکوەزیران،  بڕیارە چەند رێککەوتنێک لە نێوان بەغدا و ریاز واژۆ بکرێت.

سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدی بۆ سعودیە، لە کاتێکدایە کە ناوبراو لە ڕۆژانی رابردوو  لە سەر بانگهێشتی فەرمی ئێران سەردانی تارانی کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com