سلێمانی لە ژێر هەڕەشەیە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەموو هەوڵێکمان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی بەزووترین کات پەمپە لەکار کەوتووەکانی ئاوی هێڵی سلێمانی –دوكان چاکبکرێنەوە.                         

  له‌ كۆی ٥٦ په‌مپی ئاوی هیڵی سلێمانی -دوكان، ٣٠ په‌مپیان له‌ كاركه‌وتوون و ئه‌گه‌ر به‌ زوویی چاره‌سه‌ر نه‌كرێن و بودجه‌ی بۆ ته‌رخان نه‌كرێت، سلێمانی دووچاری کێشەی کەم ئاوی ده‌بێته‌وه.                                   

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، مەهدی مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە لەکار کەوتنی پەمپەکانی ئاوی هێڵی سلێمانی-دوکان، ڕایگەیاند”سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگا، ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەن و لیژنەی تایبەت بەو بابەتە هەفتەی ڕابردوو سەردانی قائیمقامیەتی دوکان و بەنداوەکەمان کرد، بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە کێشەکە، لەئێستادا کۆمپانیایەک دابینکراوە بۆ چاککردنەوەی ئەو پەمپانەی لەکار کەوتوون، بۆئەوەی کێشەی کەم ئاوی لە سلێمانی ڕوونەدات”.                                                                                             

مەهدی مەحمود ئاماژە بەوەشدەکات، فشاری زۆری ئاوی بەنداوی  دوکان وای کردووە ئەو پەمپانە لەکار بکەون، گوتیشی”هەموو هەوڵێکمان خستووەتە گەڕ بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە و فشارمان دروستکردووە بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئەو پەمپانە چاکبکرێنەوە”.                                                                                                             ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەروەها دەڵێت”پێویستە لە ئاستی پارێزگار، شارەوانی و لایەنی پەیوەندی دار، هەوڵی جدی بدرێت و بودجەی تایبەتی بۆ تەرخان بکرێت، نابێت لەبەر نەوبوونی بودجە ئەم کێشەیە پشتگوێ بخرێت”.                                                                                                           

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com