مامۆستایان گردبوونەوەی ناڕەزایییان ئەنجامدا

0

نوچەنێت-سلێمانی

نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایدەگەیەنێت، خۆمان بەخەمخۆری بواری پەروەردە و فێرکردن دەزانین، بۆیە دەبێت خەمخۆرییان لەبارچاو بگیرێت و بکرێنە هەمیشەیی.   

له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیاتر لە ١١هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ هه‌یه‌ و ته‌نها له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی نزیكه‌ی‌ سێ‌ هه‌زار وانه‌بێژ هه‌یه، ئەمڕۆ (یەکشەممە ٢١-٤-٢٠١٩) بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی مامۆستایانی وانەبێژ لەشاری سلێمانی لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا لەشەقامی سالم گردبوونەوەی.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئاکام حوسێن، نوێنەری وانەبێژانی سەیدسادق، ڕایگەیاند “مامۆستایانی‌ وانه‌بێژ به‌وپه‌ڕی‌ دڵسۆزیه‌وه‌ و به‌بێ‌ دابڕان كاری‌ خۆیان ده‌كه‌ن، له‌هه‌مانكاتیشدا له‌وپه‌ڕی‌ خراپی‌ دۆخ، ژیان ده‌گوزه‌رێنن له‌ڕوی‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ بەردەوام لە دڵەڕاوکێدان؛ بۆیە داواكارین له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌، هه‌رچی‌ زووه‌ به‌ده‌م داواكاریه‌كانمانه‌وه‌ بێن و وه‌كو خۆی‌ جێبه‌جێیان بكه‌ن”.                            

سەبارەت بەداواکارییەکانیان، نوێنەری وانەبێژان، دەڵێت “دامه‌زاندنی‌ وانه‌بێژان به‌هه‌میشه‌یی و بێ‌ جیاوازی كردن له‌نێوان به‌شه‌كاندا، له‌گه‌ڵ هه‌ژماركردنی‌ ساڵانی‌ وانه‌بێژی‌ به‌خزمه‌ت بۆ مامۆستایانی‌ وانه‌بێژ”. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای دەستبەکاربوونی وانەبێژان، پڕۆسەی پەروەردە کەوتووەتە سەر ڕێڕەوی خۆی بەبێ کەم و کوڕی. دەشڵێت “خۆمان بەخەمخۆری بواری پەروەردە و فێرکردن دەزانین، بۆیە دەبێت ماندووبوون و خەمخۆریمان لەبارچاو بگیرێت”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com