خامنەیی دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا رەتدەکاتەوە

0

نوچەنێت: ئاژنسەکان

رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، خۆڕاگر دەبن و شەڕ روونادات. دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکاش رەتدەکاتەوە و دەڵێت “بژاردەی ئێمە خۆڕاگری لە بەرامبەر ئەمریکایە و ئەم رووبەڕووبوونەوەیەشدا ئەمریکا ناچار بە پاشەکشە دەکات”.

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەت، دەزگای داد و پەرلەمان و فەرماندە سەربازییەکان کۆبووەوە و باسی دوایین رەوشی ناوچەکەی کرد.

عەلی خامنەیی، لەبارەی قۆڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، رایگەیاند “شەڕ روونادات، چۆنکە رووبەڕووبوونەوەکان رووبەڕووبوونەوەی ئیرادەن و ئیرادەی ئێمەش بەهێزترە، جگە لە ئیرادەی خۆمان، پشتیوانیی خوداشمان هەیە. نە ئێمە بەدوای شەڕەوەین، نە ئەوان، چونکە لە بەرژەوەندیاندا نابێت”. رێبەری ئێران هەروەها دەڵێت “بژاردەی ئێمە خۆڕاگری لە بەرامبەر ئەمریکایە و ئەم رووبەڕووبوونەوەیەشدا ئەمریکا ناچار بە پاشەکشە دەکات”.

رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژە بە خواستی هەندێک کەس لە نێوخۆی ئێران بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا کرد و رایگەیاند “هەندێک کەس دەڵێن (دانوستاندن چ عەیبێکی هەیە)؟ بەڵام دانوستاندن ژەهری دووبارەیە، تاوەکو ئەمریکا ئەم ئەمریکایە بێت، کە ئێستا هەیە. گفتوگۆ واتە مامەڵە و دانوستاندن، بەڵام ئەوەی ئەمریکا کردوویەتی ئامانج، خاڵی بەهێزی ئێمەیە”.

خامنەیی دەشڵێت “ناکرێ دانوستاندن لەسەر ئەوە بکەین کە بۆچی مووشەکی دوورمەودامان هەیە و دەبێ مەودایان کورتبکرێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەگەر لێیانداین، نەتوانین وەڵامبدەینەوە. بەم شێوەیەش هیچ ئێرانییەکی بەغیرەت و هۆشیار لەبارەی خاڵی بەهێزی خۆی مامەڵە ناکات. یانیش دەیانەوی لەبارەی قوڵایی ستراتیژی ئێران دانوستاندن بکەن، ئەمەش واتە لەدەستدانی ئەو ستراتیژیەتەیە”. رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رەخنەی تووندتری لە ئەمریکا گرت و رایگەیاند “بەم شێوەیە نێوەڕۆکی دانوستاندنەکە هەڵەیە، تەنانەت لەگەڵ مرۆڤی رێکوپێک، ئەمانە مرۆڤی رێکوپێکیش نین، چونکە پابەندی هیچ شتێک نین. هیچ یەکیک لە عاقڵەکانمان بەدوای دانوستاندنەوە نییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com