فەرمانی دەستگیرکردنی دەرچوو

0

نوچەنێت

دادگای لێکۆڵینەوە بە نوسراوێکی فەرمی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرکرد.

ڕۆژی ٢٤-٤-٢٠١٩ شادی نەوزاد و سیروان بابان، ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، شادی نەوزاد، كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی باڵای (نەوەی نوێ)یە رایگەیاند “باندەكەی شاسوار عەبدولواحید، هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی دروستکراویان لێدەکات”.

دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گشتی، نووسراوێکی فەرمی لە ڕۆژی (١٤-٥-٢٠١٩) دەرکردووە و تیایدا ئاماژە دراوە بە فەرمانی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید و دواتر دادگاییکردنی.

بەپێی نووسراوەکەی دادگا، فەرمانی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەپێی ماددەی(٢) لە یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com