تائێستا پەرلەمان هیچ قسەیەکی لەسەر ئەم پرسە نەکردووە

0


نەوزاد عەلی-سلێمانی

جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاکو ئێستا پەرلەمانی کوردستان هیچ گفتوگۆیەکی لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان نەکردووە.                                                        

ماوەی زیاتر لە ٦ مانگ، بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەکاتی یاسایی خۆی تێپەڕیوە، تاکوئێستا هیچ کاتێک دیاری بۆ هەڵبژاردن دیارینەکراوە، دیاریش نییە ئاخۆی کەی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسەدەکات.                                                                                                             

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، عەباس فەتاح ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی و جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ڕایگەیاند”تائێستا هیچ گفتوگۆ و دانیشتنێک لەپەرلەمانی کوردستانەوە لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم نەکراوە. لە ئێستادا سەرقاڵی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانین”.                                                                                      

عەباس فەتاح، دەڵێت”ڕاستە ماوەی کارکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەڕووی یاسایییەوە کۆتایی هاتووە، بەڵام دەبێت سەرەتا سەرۆکی هەرێم لەپەرلەمان هەڵبژێردرێت و دواتر حکومەت پێکبهێندرێت. ئەوکاتە پەرلەمان دەتوانێت قسە لەسەر ئەو بابەتە بکات”.                                                                                   

جێگری لیژنەی یاسایی لەپەرلەمان، دەڵێت”من لەگەڵ ئەوەدام لەکاتی خۆی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکرێت. یان ئەوەتا هەڵی بوەشێننەوە، بۆئەوەی شتێک نەمێنێت کە هەمووی بەسەرچووبێت، ئێستا وای لێهاتووە دامودەزگاکانمان حەماسەتی خۆی تێدا نەماوە و کاروبارەکانی خۆیان بەڕێوەنابەن”.                                                

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com