لە قەڵادزێ پۆلیسێک بریندار دەکرێت

0

نوچەنێت

پۆلیسی قەڵادزێ بەمەبەستی ئاسایی کردنەوەی گرژی نێوان کوڕ و باوکێک، دەگەنە شوێنی رووداوەکە بەڵام کوڕەکە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقەی كردووه‌ و گولـلەیەک بەر دەستی راستی کارمەندێکی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر دەکەوێت.

ئێواره‌ی پێنجشەممە ٢٣-٥-٢٠١٩، له‌ گەڕەکی ڕاپەڕینی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ، لە ماڵێکدا دەمەقاڵێ لە نێوان کوڕ و باوکێک روویدا. دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە بەمەبەستی ئاسایی کردنەوەی گرژی نێوان کوڕ و باوکەكه‌، بەڵام کوڕەکە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقەی كردووه‌ و گولـلەیەک بەر دەستی راستی کارمەندێکی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر بەناوی (د.ق.م) کەوت و بەو هۆیەوه‌ بریندار بوو، پاش ڕووداوەکە دەستبەجێ تەقەکەرەکە دەستگیر کرا.

پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاندووه‌، رووداوەکە لەکاتێکدا بووە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر ویستویانە بچن بەدەم کێشەکەوە و پەیوەندی کوڕ و باوکەكه‌ ئاسایی بکەنەوە، بەڵام بریندار بوونی کارمەندێکی پۆلیسی لێکەوتەوە.

هەروەها پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، کارمەنده‌كه‌ی پۆلیس لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ چارەسەری پێویستی بۆ کراوە. پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و تەقەکەرەکەش بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٤٠٦ راگیراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com