چین، داوایەک ئاراستەی ئەم دوو وڵاتە دەکات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

وەزیری کاروباری دەرەوەی چین، وێڕای رەخنە بۆ سەر گوشارەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران، داوا لە واشنتۆن دەکات هەوڵی گۆڕینی ئەم سیاسەتەی خۆی بدات.

وانگ ئی، وەزیری دەرەوەی چین، ئەمرۆ سێشەممە،١٨ ی جون هۆشداری دایە ئێران  وگوتی، نابێ تاران بە ئاسانی لە رێککەوتنی ئەتۆمی بکشێتەوە.

وەزیری دەرەوەی چین، دوای دیدار و چاوپێکەوتنی لە گەڵ وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سوریا گوتی، ئەمریکا نابێ گوشاری لەرادەبەدر بخاتە سەر ئێران و بەمەش کێشەکانی هەردوولا چارەسەر نابن.

بە گوتەی وانگ ئی، سیاسەتی یەکلانە دەتوانێ پەرە بە قەیرانەکان بدات و هیچ کات نابێتە چارەسەر.

وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاندووە، وێڕای ئەوەی کە هەستمان بە نیگەرانیەکانی وڵاتانی جیهان سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی کردووە، بەڵام ئەم رێککەوتنە باشترین چارەسەرە  وئێرانیش نابێ بە ئاسانی لێی بکشێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com