یەکێتی لەبارەی پۆستی سکرتێری گشتی بڕیار ده‌دات

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیێنێت، لابردنی پۆستی سکرتێری گشتی، ئێستا لە دەسەڵاتی کۆمیتەی سەرکرایەتیشدا نەماوە و لە دەسەڵاتی کۆنگرە دایە.  

رۆژی شەممە ٧-٩-٢٠١٩، مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، رۆژی ٧-١٢-٢٠١٩، وەک وادەی بەستنی چواره‌مین كۆنگرەی حزبەکەی دیاری كرد، بڕیارە هه‌زار ئەندامی یەكێتی بەشداری كۆنگرەی چوارەم بكەن، بەپێی زانیارییەكان، كۆنگرەی داهاتووی یەكێتی، تێكەڵەیەك دەبێت لە رێككەوتن و رێكنەكەوتن و كوتلەكانی ئەو حزبەش، تا ئێستا تەنها لەسەر كاتی بەستنی كۆنگرە رێككەوتوون.      

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، لەبارەی بەستنی کۆنگرەی حزبەکەی، رایگەیاند “مانەوە یان نەمانەوەی پۆستی سکرتێری گشتی یەکێتی، لەدەسەڵاتی کۆنگرەدایە و ئەندامانی کۆنگرە بڕیاری لێدەدەن. هەروەها خاڵ بەخاڵی پەیڕەوە کۆنەکەی یەکێتی سەیر دەکرێت و ئەوەی پێویست بکات گۆڕانکاری تێدا دەکرێت، دواتر لە کۆنگرە بڕیاری لەسەر دەدرێت”.   

ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەموو ئامادەکاریییەک کراوە بۆ کۆنگرە و نزیکەی ١٧ لیژنە پێکهێنراوە و هەر لیژنەیەک رۆڵی بۆ دانراوە و سەرجەم لیژنەکانیش فەرعین و هەرکەسە و بەجیا کاری خۆی دەکات.       

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com