مامۆستایانی وانەبێژ، داوایەک ئاراستەی حکوومەت دەکەن

0

نوچە

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندنی مامۆستایان لە دەستی ئێمەدا نییەو رایگەیاند”داواكاری مامۆستایانی وانه‌بێژ دەدەنه‌ وه‌زیری په‌روه‌رده”.                                                              

ئەمڕۆ یەک شەممە١٠-١١-٢٠١٩، مامۆستایانی‌ وانەبێژ لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتیی‌ پەروەردەی‌ سلێمانی،‌ گردبونەوەیەکی‌ ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای‌ دامەزراندنیان کرد، دواتر دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لەگەڵ نوێنەری وانەبێژان کۆبووە لە نزیکەوە گوێی لە داواکارییەکانیان گرت، مامۆستایانی وانەبێژ، تەنها دوو داواكاریان خستۆتەڕوو، ئەویش دامەزراندنیانە بەشێوەیەكی هەمیشەیی لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە و هەژماركردنی ساڵانی وانەبێژییانە بە خزمەت.                                                                                                    

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، دڵشاد عومەر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند “ئەمڕۆ لەگەڵ مامۆستایانی وانەبێژ کۆبووینەتەوە و داواکارییەکەیانمان گەیاندە وەزیری پەروەردە، بەڵێنیشمان پێدان بەدواداچوونی زیاتری بۆ بکەین”.                           

بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، گوتیشی”بڕیاره‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی سلێمانی بكات، بۆ ئه‌وه‌ش ئێمە ئەوانیش بانگیشت دەکەین و لەگەڵ وەزیری پەروەردە کۆدەبنەوە و داواکارییەکانیان دەخەنەڕوو”.                                                                                                    

 هاوکات لە بەردەم بەڕێوەبەرێتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، كارزان فیزیك نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند”ئێمە وەك مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان، چەندینجار یاداشت و داواكاری مامۆستایانی وانەبێژمان پێشكەش بەلایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە و تاکو ئێستاش هیچ وەڵامێكمان نەدراوەتەوە”.                                                                                                                                                       
هاوکات دەڵێت”وانەبێژان بونە تە بەشێكی سەرەكی کەرتی پەروەردە، كە ژمارەیان لە ١١ هەزار وانەبێژ زیاترە لە هەرێمی كوردستاندا، داواكارین لە ماوەی مانگێکدا وەڵامی داواكاریەكانمان بدرێتەوە بۆ دامەزراندن، بە پێچەوانەوە بایكۆتی سەرتاسەری لە سەرجەم قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان، رادەگەیەنین”.                        

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com